چین باج لەسەر ئەمریکا بەرز دەکاتەوە

شەڕی سەپاندنی باج لەلایەن ئەمریكا و چین-ەوە بەسەر یەكتریدا بەردەوامە و ئەمڕۆش جارێكی دیكە چین ڕێژەی باجی لەسەر كاڵای ئەمریكی بۆ ١٢٥% بەرزكردەوە.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاند، وەکو وەڵامێک بۆ سەپاندنی باجی زیاتر لەلایەن واشنتۆن بەسەر کاڵای هاوردەکراوی ئەو وڵاتە، چین باجی گومرگی بەسەر کاڵاکانی ئەمریکا بۆ ١٢٥% بەرز کردەوە.

ڕاشیگەیاند، باجی واشنتۆن لەسەر کاڵا چینییەکان هیچ گرنگییەکی ئابووری نییە و بۆتە یارییەکی ژمارە، کە هیچ گرنگییەکی ئابوری پراکتیکی نییە.

وتیشی" دەبێت ئەمریکا بەرپرسیارێتی تەواو هەڵبگرێت، بەرامبەر بەو پەککەوتنە توندەی ئابووری تەواوی جیهانی گرتۆتەوە".



PM:03:26:11/04/2025