" هۆشداری دەدەن بە عەلی خامەنەئی ئێران دەڕوخێت "

مەسعود پزشکیان، سەرۆکی كۆمار و غوڵامحوسێن موحسینی، سەرۆکی دەسەڵاتەكانی دادوەری و محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمان، هۆشداریان داوە بە عەلی خامەنەئی رابەر گەر رازی نەبێت بە دانوستان ئەوا ئێران دەڕوخێت، بە ناچاری رابەریش رازی بووە.

ڕۆژنامەیی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردەوە، هەینی ١١ ی نیسان بڵاویکردەوە، ئەو سێ دەسەڵاتە لە ئێران دوای چەند کاتژمێر لە گفتوگۆ توانیویانە ئەوە بگەیننە خامەنەئی کە دانوستان یان شكستهێنانی دانوستان، ئەوا ئێران روبەڕوی هێرش دەكاتەوە كە "رەنگە ببێتەهۆی روخانی رژێم".

رۆژنامەکە ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەو سێ بەرپرسە باڵایەی ئێران هۆشدارییان داوە كە شكستی دانوستان بە دڵنیایی هەردو پێگەی سەرەكی ئەتۆمیی نەتەنز و فۆردۆ روبەڕوی هێرشی سەربازی دەبێتەوە.
 
" بەرپرسانی ئێران بە خامنەیییان ڕاگەیاندوە، وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی سەربازیش، ناوچەکە روبەڕوی مەترسی شەڕێکی فراوانتر دەكاتەوە، ئەوەش سیناریۆیەکە رەنگە زیانی زیاتر بە ئابوریی ئێران بگەیەنێت و نائارامییەکانی ناوخۆ بوروژێنێت.( نیۆرک تایمز).
 




PM:08:09:11/04/2025