ڤیدیۆ: بەهۆی روخانی سەقفێکی یانەیەکەوە ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا


له‌ کۆماری دۆمەنیکان سه‌قفی یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ رووخاو زیاد له‌ ٢٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ژمارەیەکی زۆریش تا ئێستا لە ژێر داروپەردووی رووخاودان‌.

ئاژانسی فرانسپرێس بڵاویکردەوە خوان مانوێل مێندێز، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی ئۆپه‌راسیۆنه‌ خێراكان به رایگەیاند "ژماره‌ی قوربانییانی یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ له‌ کۆماری دۆمەنیکان بۆ ٢١٨ كه‌س به‌رز بووه‌وه"‌.

ئەو بەرپرسە دەشڵێت " ئەم رووداوە کە سێ رۆژ لەمەوبەر روویداوە، له‌ ماوه‌ی ئەو سێ ڕۆژەدا ١٨٩ كه‌سی دیكه‌یان له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ ڕووخاوه‌كه‌ی یانه‌ شه‌وانه‌كه‌ ڕزگار كردووه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانەکانیان كردوون"‌.

لێكۆڵێنه‌وه‌كان له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ڕووداوه‌کەوە ده‌ستیپێکراوە.

رووداوەک رۆژی سێشه‌ممه‌، ٨ـی نیسان روویداوەو تا ئێستا گەڕان بەدوای رزگاربوواندا درێژەی هەیە.
ڤیدیۆی شوێنی رووداوەکە لەم لینکەوە ببینە..





PM:09:37:11/04/2025