وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری بەرەو عوممان بەڕێکەوتن

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی و شاندی یاوەری بەرەو عومان بەڕێکەوتن و لای خۆشییەوە نێردەی ئەمریکا گەیشتوەتە عوممان.

ئەمڕۆ شەممە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٥ ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە بەرنامەی ئێکس نووسیویەتی کە ئەوان لەگەڵ شاندەکەی یاوەری عەباس عەرەقچی بەرەو مەسقەتی پایتەختی عوممان بەڕێکەوتوون.

ناوبراو جەختی لە ئیرادەی کۆماری ئیسلامی بۆ کەڵک وەرگرتن لە هەموو تواناکانی کرد.

لای خۆشییەوە ئێستیڤ ویتکاف نێردەی ئەمریکا بۆ دانۆستان لە ئێستادا لە مەسقەتی پایتەختی عوممانە.

هەرچەندە ئێران دەسەڵاتی تەواو داوە بە عەباس عێراقچی بۆ ئەم دانوستانە، بەڵام تا ئێستا رایانگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە رووبەڕوو لە نێوان نوێنەرانی هەردوولادا روودەدات، یان لە رێگای ناوبژیوانەوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەكردووە، ئامانجی سەرەکی ترەمپ دڵنیابونە لەوەی کە ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، ڕونیشی کردەوە "سەرۆک باوەڕی بە گرنگی دیپلۆماسی و دانوستان لە یەک ژوردا هەیە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە".

وتەبێژەکە جەختی لەسەر هەڵوێستی پتەوی واشنتن کردەوە و وتی، "ئێران ڕازی دەبێت بە داواکاری سەرۆک ترەمپ یان باجێکی قورس دەدات، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەمو بژاردەکان لەسەر مێزن و بڕیاری کۆتاییش لە ئەستۆی تاراندایە".





AM:08:55:12/04/2025