دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی تارانەوە لە وڵاتی عومان، کۆتایی هات و و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت" کەشی دانوستانەکان ئەرێنی بوە و هەفتەی داهاتوش بەردەوام دەبیت".
دانوستانە ناراستەوخۆکەی نێوان ئەمریكا و ئێران لەبارەی ڕێكکەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عومان، کۆتایی هات، وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لە راگەیەنراویدا بلاویکردەوە دانوستانەکان لە کەشێکی ئەرێنیدا ئەنجامدراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکراشی کرد، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیو ویتکۆڤ نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەراست کە سەرۆکایەتی شاندی ئێران و ئەمریکایان کرد لە دوای دانوستانە بە ئامادەبونی وەزیری دەرەوەی عومان پێکەوە دیداریان کرد.