وەزیری دەرەوەی عومان: گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکاو ئێران لەکەشێکی دۆستانەدا بەڕێوەچو

وەزیری دەرەوەی عوممان رایگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکاو ئێران کە لەوڵاتەکەی بەڕێوەچوو، لەکەشێکی دۆستانەدا ئەنجامدراوە.

بەدر ئەلبوسەعیدی- وەزیری دەرەوەی عوممان  لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردوەتەوە، ئەمرۆ شەممە   لە شاری  مەسقەت سەرپەرشتی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانی کردوەو دەشڵێت" گفتوگۆکان لە کەشێکی دۆستانەدا ئەنجامدراون و ئامانجیش لەو گفتوگۆیانە  بۆ گەیشتن بوە بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە و پابەندکەر".

ئەلبوسەعیدی جەختیکردوەتەوە، کە "بە شانازییەوە  میوانداریتی دکتۆر سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکایەتی ئەمریکامان کردوە و لەهەمان کاتیشدا رۆڵی  نێوەندگیری بینیوە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی دیالۆگ و دانوستان و گەیشتن بە "رێککەوتنێکی دادپەروەرانە و پابەندکەر" و سوپاسی هەردولاشیکردوە کە لەکەشێکی دۆستانەدا بەشداری گفتوگۆکان بوون




PM:06:32:12/04/2025