لە کاتێکدا هێشتا میانمار سەرقاڵی هەژمارکردنی زیانەکانی بوومەلەرزەکەی مانگی ڕابردووە، ئەمڕۆش بوومەلەرزەیەکی دیکەی بەهێز وڵاتەکەی هەژاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلەی پێوەری ڕێختەر باشووری شاری ماندالای میانماری هەژاند کە نزیکە ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار کەس تێیدا نیشتەجێن.
بوومەلەرزەکە بە قووڵایی ٣٥ کیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی زەوی ڕوویداوە، بەڵام زانیاری دەربارەی زیانەکانی ڕانەگەیەندراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ٢٨ی ئازاری ڕابردوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٧ پلەی ڕێختەر میانماری هەژاند و بەهۆیەوە سێ هەزار و ٦٤٩ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.