کۆشکی سپی لەبارەی دانۆستانەکانی ئێران و ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

کۆشکی سپی ئاشکرایکردووە، ستیڤن ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و وتووێژێکی "زۆر ئەرێنی و بنیاتنەر"ی لەگەڵدا ئەنجامداوە.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، نێردەی تایبەت ویتکۆف دڵنیایی دایە عێراقچی کە ڕێنمایی لە سەرۆک ترامپ وەرگرتووە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ڕێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسییەوە، ئەگەر بتوانرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەردوولا جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.

نوێنەرانی ئەمریکا و ئێران ڕۆژی شەممە لە عومان کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد و تاوتوێی ڕێگاکانی چارەسەرکردنی قەیرانی ئەتۆمییان کرد. و لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئەم پرسانە لە ڕادەبەدەر ئاڵۆزن. ئەو پەیوەندییە ڕاستەوخۆیەی ئەمڕۆ لەلایەن نێردەی تایبەت ویتکۆفەوە ئەنجامدراوە هەنگاوێکە بۆ پێشەوە بەرەو بەدەستهێنانی دەرئەنجامێکی سوودبەخش بۆ هەردوولا".




AM:09:12:13/04/2025