هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانی و ئەنجومەنی هەرێمەکان لە فینلەندا بەڕێوەدەچێت و نۆ کوردیش لەو هەلبژاردنەدا خۆیان کاندید کردوە کە هەشتیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
بە گوێرەی میدیاکانی جیهان ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و ئەنجومەنی ناوچەکان لە فینلەندا بەڕێوەدەچێت و تێیدا ١٠ هەزار و ٩٧ کەس خۆیان بۆ ئەنجومەنی شارەکان و ٢٩ هەزار و ٩٥٠ کەسیش خۆیان بۆ ئەنجومەنی هەرێمەکان کاندید کردوە.
نۆ کاندیدی کوردیش کە هەشتیان خەڵکی ڕۆژهەلاتی کوردستان و یەکێکیان خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر لیستی پارتە چەپرەوەکان خۆیان بۆ ئەو هەڵبژاردنانە کاندید کردوە.
فینلەندا کە هەشت ساڵە بە دڵخۆشترین وڵاتی جیهان دادەنرێت، لە ١٩ هەرێم و ٣١٠ شارەوانی پێک دێت، وڵاتێکی کۆمارییە و حوکمڕانییەکەی بەسەر دەسەڵاتی جێبەجێکار ، سەرۆکایەتیی کۆمار، پەرلەمان و دادوەری دابەش بوە، دەسەڵاتی سەرەکی لەو وڵاتە پەرلەمانە و چوار ساڵ جارێك هەڵبژاردن لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.