ساڵی ڕابردو ٤٤ منداڵ بە تۆمەتی سوکایەتی بە ئەردۆغان لە تورکیا سزادراون

لە ماوەی ساڵێکدا لە تورکیا ١٣٤هەزار و ٣٨٣ منداڵ ڕوبەڕوی دادگا کراونەتەوە، ٤٤ منداڵیش بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری وڵاتەکە سزایان بەسەردا سەپێندراوە...

میدیای ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بڵاویان کردەوە، تەنها لە ساڵی ڕابردو ٢٥٤هەزار و ٦١٧ دۆسیە لە دادگاکانی تورکیا دژی منداڵان کراونەتەوە و ٤١ هەزارو ٤٨٨منداڵیش بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن دادگاکانی ئەو وڵاتە سزادراون..

بەپێی لێکدانەوەکان، ١٣٤ هەزار ٣٨٣ منداڵ لە ماوەی ساڵەکەدا ڕوبەڕوی دادگا کراونەتەوە، کە ژمارەیەکیان سزادراون، بەشێکیان سزاکەیان لەسەر هەڵگیراوە..

بە گوێرەی داتاکان بەشی زۆری ئەو منداڵانەی دادگایی کراون بە تۆمەتی دزیکردن بوە، هەر لەو ساڵەشدا ٤٤ منداڵ بە تۆمەتی سوکایەتی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سزایان بەسەردا سەپێنراوە..

دادگاکانی تورکیاش، بەشێک لەو منداڵانەی بەپێی ماددەی ٢٩٩ و ٣٠١ی تورکیا و تۆمەتی سوکایەتیکردن بە سەرۆکی وڵاتەکە و دەستدرێژی بۆ سەر ماڵ و موڵک سزاداون.




PM:04:37:13/04/2025