"خولی دووەمی دانوستانەکان لە مەسقەت بەڕێوەدەچێت"

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت" دووهەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە شاری مەسقەت بەڕێوەدەچێت".

ئیسماعیل باغایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئێرنا ڕایگەیاندووە" دوای ڕاوێژ و گفتوگۆکان بڕیاردراوە دووهەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە شاری مەسقەت بەڕێوەبچێت". 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانەکەیدا بە ناڕاستەوخۆ ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئیتالیای سەبارەت بە میوانداری خولی داهاتووی ڕۆما ڕەتکردەوە.

پێشتر وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاندبوو کە ڕۆما دەبێتە شوێنی قۆناغی دووەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو عومان میوانداری خولی یەکەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێرانی کرد کە لەلایەن هەردوولاوە بە "ئەرێنی و بنیاتنەر" وەسفکرا.



AM:10:39:15/04/2025