وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت" توانای بەرگری و سەربازییەكانمان هێڵی سورە و گفتوگۆیان لەبارەوە ناکەین".
ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری عەمید عەلی محەمەد نائینی وتەبێژی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردووەتەوە" بە هیچ شێوەیەک دانوستان لەسەر توانا سەربازی و بەرگرییەکان ناکەین".
وتیشی" بەڵێنی راستی یەک و دوو بەڵگەی زیندون بۆ ئیرادەی هێزە چەکدارەکانمان، بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی و پاراستنی شۆڕشی ئیسلامی".