کچێکی ئێرانی له ناو میترۆیه‌کدا رووبەرووی حکومەتەکەی دەبێتەوە، که ئه‌مه‌ش دژی یاساکانی ئه‌و وڵاته‌یه که رێگه ناده‌ن کچان به ئاشکرا سه‌ما بکه‌ن.
ماڵپه‌ری ته‌له‌گرافی بەریتانی پارچه‌یه‌ک ڤیدیۆی کچێکی ئێرانی بڵاوکردۆته‌وه که تێیدا له ناو میترۆیه‌کی شاری تاران‌دا سه‌ما ده‌کات له‌سه‌ر گۆرانییه‌کی گروپی سالوت که تیپێکی میوزیکی پۆپی به‌ریتانییه.
به گوێره‌ی یاساکانی ئێران خانمان بۆیان نییه له شوێنه گشتیه‌کاندا سه‌ما بکه‌ن‌و خه‌ڵک له کاتی سه‌ماکردندا بیان بینێت ئه‌مه‌ش ڤیدیۆکه‌یه.
دوو ساڵ لەمەوبەریش سەمای ئافرەتێکی ئێرانی سەرنجی میدیاکانی بۆ لای خۆی راکێشایەوەو پرسی ئازادی ژنان هاتەوە بەرباس لەو وڵاتەدا.