عەلی خامنەیی: بە ڕەشبینیەوە دەڕوانینە ئەمریکا

عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە میانی وتارێکیکدا بۆ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانتی ولاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاند، دانوستانی عومان یەكێك لە دەیان كارە كە وەزارەتی دەرەوەی پێی هەڵدەسێت و ناكرێت گرفتەگانی وڵات بەم دانوستانەوە ببەستینەوە.

خامنەیی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاند: ئێمە نە بەگەشبینی لەڕادەبەدەر، نە بە ڕەشبینی لەرادەبەدەر دەروانینە ئەم دانوستانە، لە كۆتایدا ئەمە هەنگاوێكە كە بڕیاری لەسەر دراوەو لە قۆناغەكانی یەكەمیدا بەشێوەیەكی باش جێبەجێكراوە.

رێبەری کۆماری ئیسلامی جەختیشیکردەوە لەوە" ئێمە بە سروشت زۆر بەدبینین لە لایەنی بەرامبەر (مەبەستی ئەمریكایە)، بەڵام لە توانای خۆمان گەشبینین".

 عەلی خامنەیی دووپاتیشیکردەوە" نابێت هەڵەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی "برجام" لەم دانوستانەدا دووبارە بكرێنەوە، لە "برجام"دا بە هەڵە وڵاتمان مەرجدار كرد".




PM:03:44:15/04/2025