سەرۆکی مەهەپە، جەهەپە تۆمەتبار دەکات بەوەی، دەیەوێت لە ڕیگەی خۆپیشاندان و بایکۆتەوە گرژی سیاسی و کۆمەڵایەتی دروست بکات و دەشڵێت" سەرۆکی جەهەپە هیچ بەهایەکی بۆ شکۆی سیاسی خۆی دانانێت".
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست- مەهەپە ڕایگەیاند"جەهەپە، بەنیازە لە ڕێی جوڵاندن و بەکارهێنانی شەقام و بایکۆتەوە، لە ناوخۆی وڵات گرژی سیاسی و کۆمەڵایەتی دروست بکا، بەڵام جەختیشی کردەوە لەوەی، نە جەهەپە و نە سەنگەری داگیرکاری کە جەهەپە بەڕێوەی دەبات، ناتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن".
دەوڵەت باخچەلی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، رەخنەی توندی ئۆزگەر ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە گرت و باسی لەوە کرد، ئۆزەل کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست داوە و هیچ بەهایەک بۆ شکۆی سیاسی خۆی دانانێت.
سەبارەت بە دادگاییکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی لە کاردورخراوەی ئیستەنبوڵ داوای لە دادگا کرد بەزوترین کات سەرجەم کاروباری پڕۆسەی دادگاییکردنەکەی تەواو بکەن و بڕیاری کۆتایی لەوبارەوە بدەن...