لە چەندین پارێزگای ئێران لەوانە پارێزگای کرماشان و ئیلام لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، بە هۆی خۆلبارین ئەمڕۆ کرا بە پشوی فەرمی، ساڵانە زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس بە بۆنەی پیسبونی هەوا گیانیان لەدەست دەدەن..
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، بە هۆی خۆلبارینەوە ئەمڕۆ لە چوار پارێزگای ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان کرا وە بە پشوی فەرمی لەوانەش پاڕیزگاکانی لورستان، بوشێهر، مەرکەزی و پارێزگای کرماشان و ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ هاتوە خۆڵبارینەکە لە وڵاتی سعودییەوە سەرچاوەی گرتوە و تا دو سبەی بەردەوام دەبێت.
ئاماژە بەوەش کردوە کە ڕیژەی خۆڵبارین لە هەندێک لەو پارێزگایانە، گەیشتوەتە ٢٠هێندەی ڕێژەی ستاندارد، بۆیەش داوا لە هاوڵاتیان بە تایبەت مندالان و بەسالاچوان کراوە کە ئەگەر پێویست نەکات لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، ساڵانە زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە ئێران بە هوی پیسبونی هەوا گیانیان لەدەست دەدەن.