عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کرد ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە بەرامبەر هەڕەشەکانی هێرش بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمیەکانی ئێران هەڵوێستێکی ڕون و ئاشکرا وەربگرێت.
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران لە ژێر ڕۆشنای کۆبونەوەی نێوان تاران و واشنتۆن کۆبونەوە.
بە گوێرەی میدیاکانی ئێران عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئێران ئیرادەی تەواوی هەیە بۆ هاوکاری و کارلێکی لەگەڵ ئاژانس، داوایشی کرد لە ئاژانسی ڕۆڵی پیشەیی و تەکنیکی خۆی لە چوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانیدا بگێڕێت، بەبێ ئەوەی لە ژێر کاریگەری فشارە ناڕەواکانی هەندێک لایەندا بێت.
عێراقچی هەروەها جەختی لەسەر پێویستی هەڵوێستێکی رون و ئاشکرای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کردەوە لەبارەی هەشەەشەکان بۆ هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانیئێران.
لای خۆشییەوە رافائێل گڕۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پێشوازی لە دەستپێکردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد و جەختیشی لە پشتیوانی ئاژانس لەو دانوستانانە کردەوە و هیواشی خواست ئەم گفتگۆیانە بەردەام بن تا گەیشتن بە ئامانجێژی گونجاو بۆ هەر دو لایەن