وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت" دەرەوەی تورکیا بەهیچ شێوەیەک "ڕێگا بە دروستبونی کیانی فیدڕالی لە سوریا نادەین".
لە دوای قسەکانی مەزڵوم عەبدی کە جەختی لەوەکردەوە کە پێشنیاری سیستەمەی فیدڕاڵی بۆ سوریا دەکەین، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەهیچ شێوەیەک "ڕێگا بە دروستبونی کیانی فیدڕالی لە سوریا نادەین" .
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی کردەوە کە قبوڵی ناکەن هیچ هێزێکی سەربازی لەدەرەوەی چوارچێوەی سوپای سوریا دروست ببێت.
دەسەڵاتدارانی تورکیا لەچەندین ئاست جەختیان لەوە کردۆتەوە ناهێڵن ئەو هەڵەی لەعێراق بەسەریان تێپەڕی کە فیدڕاڵی بۆ کورد دەستبەربوو، لەسوریا دووبارە بێتەوە.
ئەم قسانەی هاکان فیدان لەکاتێکدایە کە دوێنێ مەسرور بارزانی ڕایگەیاند" پێمان وایە سیستەمی فیدڕاڵی باشترین چارەسەرە بۆ دۆخی سوریا".
پێشتریش مەزلوم عەبدی ڕایگەیاندبوو" لایەنە کوردییەکان پێشنیاری سیستەمی فیدڕالی بۆ سوریای نوێ دەکەن."