هونەرمەندێک لە ئێران سزای لەسیدارەدانی بۆ دەرچوو

ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ گۆرانیبێژی ئێران ئەمیر تەتەلوو دەرکرد و دەڵێت”بێڕێزی بە پیرۆزییەکان کردووە”.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەسعەد جەهانگیری، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاندووە، سزای لەسێدارەدانی ئەمیر تەتەلوو، گۆرانیبێژی ئێرانی، بە تاوانی بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان دەر کراوە، بەڵام لەلایەن دادگای باڵاوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای تەواوبوونی پێداچوونەوەکان ئەگەر هیچ بریارێکی نوێی لەسەر نەدرا ئەوا سزاکەی لەسەر جێبەجیدەکرێت.

جیی ئاماژەیە، تەتەلوو، گۆرانیبێژێکی فارسی لەساڵانی ڕابردوودا ئێرانی بەجیهیشت و لە تورکیا نیشتەجێ بوو، دواتر لەسەر داوای ئێران لەساڵی ٢٠٢٣ پۆلیسی تورکیا دەستگیری کرد و گەڕاندییەوە بۆ ئێران.





PM:09:06:17/04/2025