وتەبێژی حکومەتی ئێران هۆشداری دەدات لەوەی ئیسرائیل بەنیازە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا تێکبدات دەشڵێت"دانوستانه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا په‌یوه‌ندییان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه هه‌یه نه‌ك هیچ دۆسیه‌یه‌كی دیكه".
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، ١٧ی نیسان فاتیمه موهاجیرانی، وته‌بێژی حكوومه‌تی ئێران له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ڕاگرتنی یه‌كجاره‌كی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌بێته هۆی وه‌ستانی دیپلۆماتییه‌تی نێوان تاران و واشنتن له‌م باره‌وه.
فاتیمه موهاجیرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشنیازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، نیشانی ناجیددیبوونی ئه‌و وڵاته ده‌دان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن.
موهاجیرانی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، دانوستانه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا په‌یوه‌ندییان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه هه‌یه نه‌ك هیچ دۆسیه‌یه‌كی دیكه. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل هه‌وڵی تێكدانی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌دات و ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا ئاگادار بێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا شەممەی رابردوو لە عومان بەڕێوەچوو و بڕیاریشە شەممە داهاتوو گەڕی دووەمی ئەو دانوستانانە لە رۆمای ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.