سەرکردەیەکی حەماس: هەر پێشنیازێکی ئاگربەست چەکدانانی تێدا بێت ڕەتیدەکەینەوە

سەرکردەیەکی بزوتنەوەی حەماس ئاشکرای دەکات، بزوتنەوەکەیان هەر پێشنیازێکی ئیسرائیل کە بژاردەی چەکدانانی تێدا بێت، ڕەت دەکاتەوە و دەشڵێت"ئەو داواکاریانە کۆتایی بە جەنگ ناهێنن".

حەسام بەدران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردەیەکی بزوتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند: ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر پێشنیارێک کە پێنج سەرباز ئاڵگۆڕ بکەن بەرامبەر بە ٢٥٠ دەستگیرکراوی فەڵەستینی کە ١٠٠ کەسیان سزای زیندانی هەتا هەتای دراون لەگەڵ ٢٠٠٠ دەستگیرکراوی دیکە.

وتیشی"بزوتنەوەی حەماس هەر پێشنیازێکی ئیسرائیل کە داوای دانانی چەکی کردبێت، ڕەت کردوەتەوە و ئەو هەنگاوانە هاوکار نیین بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ".

ئاماژەی بەوەش کرد"حەماس لەگەڵ گروپەکانی دیکە، کار بۆ دامەزراندنی حکومەتێک دەکات بۆ ئیدارەدانی کەرتی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و پێشنیازێکیان پێشکەش کردوە کە ناوی ٤٠ کەس تێدایە و هیچیان پەیوەندییان بە حەماسەوە نییە".



PM:10:06:17/04/2025