ئەمەریکا هۆشداری دەدات لەسەر دۆخی خراپی سوریا


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریی دەدات کە شوێنە گشتییەکانی سوریا دەبنە جێگای ئامانجی هێرش و توندوتیژی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەینی ١٨ ی نیسان لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداریی دەدات، هاووڵاتییانی سووریا خۆیان لە چوون بۆ شوێنە گشتییەكان بەدوور بگرن، چونكە ئەگەری هەیە هێرش بە شێوەی هێرشی چەكداری، یان بۆمبی چێندراو بۆ سەر هۆتێل، ماركێت، شوێنە پیرۆزەكان و گشتییەكان، بكرێت.

" بەهۆی ڕفاندن، بەبارمتەگرتن، ناکۆکیی گرووپە چەکدارەکان و شەڕی ناوخۆیی، هیچ شوێنێک لە سووریا پارێزراو نییە".( وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندووە).

هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا، داوا له‌ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی ده‌كات، سه‌ردانی سووریا نه‌كه‌ن و ئەوانەی لە سووریاشن، دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێ بهێڵن.




AM:12:15:19/04/2025