ئەمڕۆ لە ئیتالیا گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بیڕیوەدەچێت.
ئەمڕۆ شەممە، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٥ گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە نێوەندگیری عومان بەڕێوەدەچێت و شاندەکەی ئەمەریکا لە لایەن ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی ئێرانیش بە سەرۆکایەتی عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، نوێنەرایەتی دەکرێن.
بڕیارە بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان، نێوەندگیری دانوستانەکە بکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە تاران کرد، ئەگەر دانوستانەکان شکستیان هێنا، لێکەوتەی سەربازیی لێدەکەوێتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی سەرەکی ئەو ڕێگریکردنە لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ئێران.
لەبەرامبەردا، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پرۆگرامی ئەتۆمی وڵاتەکە هەرگیز دانوستانی لەسەر ناکرێت.