بەریتانیا هەڵمەتێکی میدیایی بۆ ساردکردنەوەی کۆچبەران سازکردووە

بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی و ساردکردنەوەوی کۆچبەران بەتایبەتی هاونیشتمانیانی هەرێم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە هەڵمەتێکی میدیاییدا ٦٠ هەزار پاوەندی تەرخان کردووە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە هەڵمەتێکی میدیایدا بڕی ٦٠ هەزار پاوەند، بۆ هەڵمەتێکی ریکلام و بانگەشەی دژ بە کۆچکردنی نایاسایی تەرخان کردووە، بە جۆرێک لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، نزیکەی ٣٠ هەزار دۆلار بۆ ریکلامکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەرخان کراوە، کە تێیدا کەسانێک باس لە مەترسییەکانی ئەم رێگەیە دەکەن. هەروەها، ٢٥ هەزار دۆلار بۆ لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی هەڵمەتەکە و ١٥ هەزار دۆلاریش بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانی ریکلامەکان دیاری کراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم هەڵمەتە ئامانجی رێگریکردنە لە کۆچکردنی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا بە شێوەیەکی نایاسایی، بە تایبەتی لە رێگەی بەلەمەکانەوە کە مەترسی گەورەی لەسەر ژیانی کۆچبەران هەیە.

حکومەتی بەریتانیا،  بڵاویکردووەتەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ١٢ هەزار و ٧٦٣ کۆچبەر لە وڵاتانی عێراق، سووریا، ئێران و تورکیا بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتوونەتە بەریتانیا و زۆربەی ئەم کۆچبەرانە کورد بوون.




AM:09:58:19/04/2025