وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هیچ قەوارەیەک وەک حکومەتی سوریا ناناسین

ئیدارەی حکومەتی ئەمریکا هۆشداری داوە بە حکومەتی کاتی سوریا بۆ ئەوەی بەشیک لە سزاکانی سەر وڵاتەکە سوک بکات بۆ ئەوەس چەند مەرجێکی داناوە. 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بلاویکردەوە، ئیدارەی ترەمپ هەڕەشەی هەڵوێستی توندی لە حکومەتی نوێی سوریا کردوە، داوای کردوە کۆتایی بونی چەکدارە فەڵەستینیەکان لەناو هێزەکانیان بهینن و کۆگاکانی تایبەت بە چەکی کیمیایی سەردەمی رژیمی پێشو لەناوبەرێت.

ڕۆژنامەکە ڕونیکردەوەتەوە ئەگەر ئەو داواکارییانە جیبەجێ بکەن ئەوا واسنتۆن بیر لە نوێکردنەوەی هەڵپەساردنی بەشێک لەو سزایانە دەکاتەوە کە ئەمریکا لە ڕابردودا بەسەر سوریادا سەپاندویەتی. 

هاوکات ڕۆژنامەکە لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ڕایگەیاندوە، ئەمریکا لە ئێستادا هیچ قەوارەیەک وەک حکومەتی سوریا ناناسێت، جەختی لەوە کردوەتەوە کە دەبێت دەسەڵاتی کاتی سوریا دەستبەرداری تیرۆر بێت و توندرەوەکان بە تەواوی سەرکوت بکات.



PM:05:25:19/04/2025