سەرۆکی ڕوسیا ئاگربەستی کاتی لەگەڵ ئۆکرانیا ڕاگەیاند

سەرۆکی روسیا بەبۆنەی جەژنی قیامەی کریستیانەکانەوە ئاگربەستی ڕاگەیاند، لەهەمان کاتیشدا سەرجەم ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای وڵاتەکەی لەدژی ئۆکرانیا رادەگرێت. 

لەمیانەی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ڤالێریگیراسیمۆڤ- سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی روسیا، ڤڵادیمیر پۆتین سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاند" بەلەبەرچاوگرتنی بنەما مرۆییەکان، مۆسکۆ لایخۆیەوە بڕیاریداوە لەئێوارەی ئەمرۆوە ئاگر بەست بچێتە بواری جێبەجێکردن و سەرجەم ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەیان لەدژی ئۆکرانیا رابگیرێت".

سەرۆکی ڕوسیا راشیگەیاند" پێویستە کە کێێڤ بەهەمان شێوەی مۆسکۆ هەنگاو بنێت، هەرپێشێلکارییەکیش لەلایەن سوپاکەیەوە ئەنجامبدرێت ئەوا سوپای روسیا بەرپەرچی دەداتەوە".

پوتین دوپاتیشیکردەوە"ئاگربەستەکە حەز و ئامادەیی ئۆکرانیا دەردەخات لەبارەی چارەسەری ئاشتیانەی ناکۆکیەکانی نێوانیان".

هەر لەو چوارچێوەیەدا رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردوەتەوە، لەلایەن ئەمریکاوە میکانیزمێکی چاودێریکردنی ئاگر بەست لەئۆکرانیا جێبەجێدەکرێت ئەگەر مۆسکۆ و کیێڤ بگەنە رێککەوتن.






PM:06:05:19/04/2025