ناتانیاهۆ:پابەندم بەوەی ڕێگە نەدەم ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پابەندبوونی خۆی بە ڕێگریکردن لە ئێران لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی ڕاگەیاند.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە وتارێکدا دوای کۆتاییهاتنی خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، جارێکی دیکە وتی" پابەندم بەوەی ڕێگە نەدەم ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. من تەنانەت یەک هەنگاویش لەم پابەندبوونە پاشەکشە ناکەم و بۆ ساتێکیش وازی لێناهێنم، تەنانەت بەقەد ملیمەترێک بچووک."

ناتانیاهۆ هەروەها ڕەخنەی توندی لە ڕەخنەگرانی ناوخۆی خۆی گرت و وتی" بەڕاستی جێگەی سەرسوڕمانە کە ئێستا دەبێت گوێ لە ڕەخنەکانی ئەو کەسانە بگرین کە بە درێژایی ئەم ساڵانە دژایەتی ئەو هەنگاوانەیان کرد کە من بۆ لێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و دواخستنی ئەو هەنگاوانەیان گرتبووەبەر".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل زیادی کرد" ئەگەر ئەو ڕێوشوێنانە نەگیرایەبەر، ئێران زیاتر لە دە ساڵە چەکی ئەتۆمی دەبوو".




AM:09:44:20/04/2025