ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کرد، شاندی ئێرانی پێشنیازی کردوە بەشێوەی هاوبەش لەگەڵ ولاتانی عەرەبی و ئەمریکا پرۆژە ئەتۆمیەکانی جێبەجێ بکات وەک یێگەی بۆ سەلماندنی ئەوەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئاشتی خوازانەیە.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی دانوستانەکانی ئێران و ئه‌مریكای ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند، ئێران بە لایەنی ئەمریکی راگەیاندوە ئاماده‌یه رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم كه‌م بكاته‌وه.
بە گوێرەی ڕۆژنامەکە یه‌كێك له پێشنیازه‌کانی ئێران ئه‌وه‌یه، تاران بە هاوبەشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی یان ئه‌مریكا درێژه به چالاكییه ئه‌تۆمی و پڕۆژه‌كانی تر بدات، ئه‌مه‌ش بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی جه‌نگی بەکارناهێنێت.
رۆژنامە ئەمریکییەکە ئاشکراشی دەکات، ئامانجی ئه‌مریكا ئه‌وه نییه به ته‌واوی كۆتایی به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كان بێنێت، به‌ڵكو ده‌خوازێت بە رێژه‌ی ٣.٦٧% سنورداری بکات لەبەرامبەریشدا واشنتۆن بە شێوەی راستەوخۆ چاودێری بەرنامە ئەتۆمیەکەی تاران دەکات.