لە ئەمریکا خۆپیشاندان دژی بڕیارەکانی ترەمپ بەڕێوەچو

دژی بریارەکانی ترەمپ لە بەرامبەر کۆچبەران و بەشیک لە زانکۆکان بۆ جاری دوەم خۆپیشاندان لە شارەکانی ئەمریکا بەڕێوەچو...

هەزاران خۆپیشاندەری ئەمریکی لە شارەکانی نیویۆرک، واشنتۆن و میامی و چەندین ناوچەی دیکەی ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکە گردبونەوە..

خۆپیشاندەران ئاماژە بەوە دەکەن، حکومەتی ئەمریکا بە بڕیارەکانی دانیشتوانی وڵاتەکە هەراسان دەکات، جەختیان کردەوە لە بەردەوام بونی نارەزایەتیەکان دژی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران و فشارەکانی ئیدارەکەی ترەمپ، لەسەر زانکۆکانی ئەو وڵاتە، بۆ دروستکردنی بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتی بەردەوام...

لەپاش لێدوانەکانی ترەمپ لە دژی کۆچبەران، کە بە کەسانی خراپ ناوی بردن خۆپیشاندانی ئەمریکییەکان دەستیان پیکرد.



PM:05:27:20/04/2025