مەسعود پزیشکیان: بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانمان ئامادەین لەگەڵ ئەمریکا رێکبکەوین

سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند،لەبارەی دانوستانەکەی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئەمریکا نە گەشبین و نە ڕەشبینن، دەشڵێت" لەسەر بنەمای پاراستی بەرژەوەندییەکانمان، ئامادەین لەگەڵ ئەمەریکا ڕێکبکەوین".

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسان، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند" لە چوارچێوەی پاراستی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان، ئامادەین لەگەڵ ئەمەریکا ڕێک بکەوین".

پزیشکیان لەبارەی دانووستانەکەیان لەگەڵ ئەمەریکا وتی" نە گەشبینین، نە ڕەشبینیشین؛ ئەگەر ئەمەریکا لە سەر بنەمای یەکسانی دانوستان نەکات، ئەوە ئێمە لە سەر ڕێگای خۆمان بەردەوام دەبین".

جەختیشیکردەوە نایانەوێت لەگەڵ هیچ لایەنێك بکەونە کێشەوە، بەڵام ستەمکاری و دەستدرێژی لە کەس قبووڵ ناکەین
.ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاند، دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بە باشی بەڕێوەدەچێت.




PM:11:15:21/04/2025