چوارچێوەی هەماهەنگی: بە چەند لیستێک بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەین

چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، دەشڵێن" بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە چەند لیستێک بەشداریی دەکەن".

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی نیسان، هاوپه‌یمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی ٢٢٥ـه‌مین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی هادی عامری ئەنجام دا و دووپاتی كرده‌وه‌ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق لە ١١ی تشرینی دوەم  ئەنجام دەدرێت.

چوارچێوەی هەماهەنگیی دەشڵێت" بڕیار دەدات بە چەندین لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکات و لە دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن بگەڕێتەوە بۆ یەک هاوپەیمانیی پەرلەمانی لە ژێر ناوی چوارچێوەی هەماهەنگی."

ئەوەش لە کاتێکدایە چوارشەممە، ٩ی نیسان، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، ١١ی شوباتی  وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.




AM:12:03:22/04/2025