دوابەدوای کۆچی دوایی رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان پاپا فرانسیس پێویستە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا جێگرەوەکەی دیاری بکرێت و شەش قەشەش زیاترین چانسیان هەیە بۆ ئەوەی ئەو پۆستە وەربگرن
پاپا فرانسیس، سەرکردەی ئایینی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن کاسۆلیکی سەرانسەری جیهان، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دواییکرد و پێویستە لە پڕۆسەیەکی ١٥ بۆ ٢٠ ڕۆژەدا پاپای نوێی هەڵبژێردرێت.
بە گوێرەی ئەوەی لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە شەش قەشەی پلەبەرز کە پلەی کاردیناڵیان هەیە زۆرترین چانسیان هەیە بۆ ئەوەی وەک جێگرەوەی پاپا دەست بەکار بن لەوانەش: ئەنگێلۆ سكۆلای ئیتاڵی، پیتەر ئێندۆی هەنگاری، لویس ئەنتۆنیۆ تاگیلێی فلیپینی، پیتەر توركسنی غانایی و پیێترۆ پارۆلینی ئیتاڵی بەهێزترین كاندیدن بۆ جێگرەوەی پاپای ڤاتیكان.
یەکێک لەو کاردیناڵانەش کە بۆ جێگرتنەوەی پاپا فرانسیس کاندید کراون، لویس ساکۆ پاتریارکی عێراقە کە تاکە کاندیدی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆئەوپۆستە
بە گوێرەی نەریتەکانی ڤاتیکان کاردیناڵەکانی سەرانسەری جیهان بۆ دیاریکردنی پاپای نوێ کۆدەبنەوە و دەچنە کڵیسای سیستن و دواتر لەنێو خۆیاندا، چەندین جار دەنگ دەدەن، تاوەکو یەکێک لە بەربژێرەکان دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەستدێنێت و دەبێتە پاپای نوێی کاسۆلیکەکانی جیهان.