دوای ١٠٠ رۆژ لە دەستبەکاربونی لە ولایەتی دوەمی سەرۆکایەتیەکەیدا، ڕێژەی پشتیوانی جەماوەریی سەرۆكی ئەمریكا دابەزیوە، هاوڵاتیانی ئەمریكاش نیگەرانن لە هەوڵەكانی ترەمپ بۆ فراوانكردنی دەسەڵاتەكانی.
بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسیەك كە لەلایەن ئاژانسی ڕۆیتەرز و دامەزراوەی ئابسوس ئەنجام دراوە، دەركەوتوە ڕێژەی پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ دابەزیوە بۆ نزمترین ئاستی لەوكاتەوەی گەڕاوەتەوە بۆ كۆشكی سپی، هاوڵاتییانی ئەمریكا نیگەرانییان نیشان داوە لە هەوڵەكانی ترەمپ بۆ فراوانكردنی دەسەڵاتەكانی.
بەپێی ئەنجامی ئەو ڕاپرسیە، نزیكەی ٤٢%ی بەشداربوان ڕەزامەندن لە کارکردنی دۆناڵد ترەمپ ، لە ٥٩% لەو بڕوایەدان ئەمریكا ڕاستگۆیی لەگۆڕەپانی نێودەوڵەتی لەدەست دەدات و ٥٣% دەڵێن نابێت ترەمپ هەوڵی بەدەستهێنانی ویلایەتی سێیەم بدات.
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسیەكە، ژمارەی ئەوانەی ئەدای ترەمپیان بەلاوە پەسەند نەبوە لە بوارەكانی كۆچ و باج و سەروەریی یاسا و هەڵاوسان زیاتر بوە لەوانەی پشتیوانیان كردوە لە هەمو پرسەكاندا، بەجۆرێک لە ٤٥% پشتیوانیی ترەمپیان كردوە لە سیاسەتی كۆچ و ٤٦% دژی بون.