دانیشتنی سبەی نێوان ئێران و ئەمریکا دواخرا

دانیشتی نێوانی ئێران و ئەمریکا کە بڕیاڕبوو سبەی چوارشەممە بەڕێوەبچێت بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند" کۆبوونەوەی تەکنیکی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا کە بڕیار بوو سبەی چوارشەممە بەڕێوە بچێت، بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا".

بەوتەی بەقایی، ئەمجارە گۆڕانکاری لەسەر پێشنیاری عومان کراوە و لەلایەن تیمەکانی دانوستانکار لە تاران و واشنتۆن لەسەری ڕێککەوتوون.

ئاماژه ی به وه شدا، بڕیاره کۆبوونه وه که به ئاماده بوونی سه ڕۆکی شاندی هه ڕدوو وڵات به ڕێوه بچێت.




PM:09:02:22/04/2025