کۆشکی سپی ئاشکرایکردووە، سەرۆکی ئەمریکا لە ١٣ تا ١٦ی ئایار سەردانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات دەکات.
ڕۆژی سێشەممە، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ١٣تا ١٦ی ئایار سەردانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەبەرهێنانەکان لە سایەی سیاسەتەکانی سەرۆک ترامپدا دەڕژێنە ناو ئەمریکاوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆتایی بە بەرنامەی لێخۆشبوونی قەرزی خوێندکاران دەهێنن کە لەلایەن ئیدارەی بایدن پەسەندکراوە.