میدیایەکی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، وەزیری دەرەوەی ئێران داوای ڕێکەوتنی کاتی کردووە لە ئەمریکا و واشنتۆن ڕەتیکردووەتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی نیسان پێگه‌ی هه‌واڵی (ئه‌كسیۆس) بڵاوی كرده‌وه، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانی دانوستانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو پێشنازیی ڕێككه‌وتنێكی كاتیی سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌تۆمی بۆ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووه، به‌ڵام ویتكۆف ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌كسیۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، عراقچی له دانوستانه‌كه‌دا ڕه‌نگه له ماوه‌ی دوو مانگدا كه دۆناڵد تره‌مپ بۆ ڕێككه‌وتن دیاریی كردووه، نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، بۆیه پێشنیازیی كردووه ڕێككه‌وتنێكی كاتیی بكه‌ن.
ئه‌كسیۆس وتووشیه‌تی، ویتكۆف له به‌رانبه‌ردا به عراقچی ڕاگه‌یاندووه، نایه‌وێت گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی كاتیی بكات، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێت سه‌رنج بخاته سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌و ماوه‌یه‌ی تره‌مپ دیاریی كردووه.
ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو گەڕی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچووە و بڕیاریشە شەممەی داهاتوو گەڕی سێیەمی ئەو دانوستانانە لە عومان ئەنجام بدرێت...