گەڕی سییەمی دانوستانەکانی نیوان ئیران و ئەمریکا سبەینێ لە عومان بەڕێوەدەچیت، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت: گەشبینین بەو دانوستانانە.
گەڕی سییەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سبەینێ لە عومان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لەو کۆبونەوەیەدا جگە لە پرسە سیاسیەکان پرسە تەکنیکی و هونەریەکانیش سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
کەناڵی سی ئێن ئێن سەبارەت بە پرسە تەکنیکیەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، تیمی تەکنیکی ئەمریکا لە نوێنەرانی چەند دەزگایەکی حکومی پێکدێت لەوانەش بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.
لای خۆشییەوە عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە خولی سێیەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان رایگەیاند: بە گەشبینییەوە سەیری دانوستانەکان دەکەن، جەختیشیکردەوە لەوەی لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکا لێدوانی جیاواز سەبارەت بە داواکارییەکانی واشنتۆن دەیبیستین.