ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی هۆشداری دەدات لەوەی پاڵپشتی بەردەوامی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕوسیا دەبێتە هۆکاری جیابونەوەی لە هاوپیەمانی ناتۆ، جەختیشی کردوتەوە لەوەی سیاسەتی ترەمپ و یەکێتی ئەوروپا یەکناگرنەوە.
ڕۆژنامهی بهرلینر زایتۆنگی ئهڵمانی بڵاویکردەوە، سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە ئۆکرانیا تەواو جیاوازە ئەمەش ناکۆکی لە ناو هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ دروست کردوە.
ڕۆژنامەکە، پێشبینی کردوە، ڕەزامەندی دۆناڵد ترەمپ بۆ ناساندنی شاری کریمیا لە ئۆکرانیا وەک خاکی ڕوسیا دەبێتە هۆکاری جیابونەوەی ئەو وڵاتە لە هاوپەیمانی ناتۆ.
لای خۆیهوه جێرمی شاپیرۆ، شارهزا له ئهنجومهنی ئهوروپا بۆ پهیوهندییهكانی دهرهوه، ڕایگەیاند" ئۆکرانیا خاڵی ناکۆکی هەردولایە ئەگەر ئەمریکاش لە ناتۆ بکشێتەوە هەر زو کێشەی خەرجی بۆ هاوپەیمانێەک دروست دەبێت و ئەگەری هەڵوەشاندەوەی بەرز دەبێت".