ئەنجوومەنی قەڵەمی ئەمریکا رایدەگەیەنێت " ساڵی ڕابردوودا ١٣ نووسەری ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیندانییکراون، بەمەش ئێران بووەتە گەورەترین زیندانی بۆ ژنانی نووسەر لە جیهاندا.
ئەنجوومەنی قەڵەمی ئەمریکا، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماری زیندانییکردنی ژنانی نووسەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ژمارەی زیندانییکردنی نووسەران و پێشێلکارییەکانی ئازادیی ڕادەڕبڕین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیادیکردووە کە لە ساڵی ڕابردوودا ١٣ نووسەری ژن زیندانییکراون.
ئەوەش خراوەتە ڕوو " زیادبوونی زیندانییکردنی ژنانی نووسەر لە ئێران، وایکردووە ئەو وڵاتە ببێتە گەورەترین زیندانی ژنانی نووسەر لە جیهاندا".
" زیادبوونی دەستگیرکردنی نووسەرانی ژن بەهۆی بڵاوکردنەوەی بیروبۆچوونەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زیندانی دەکرێن کە بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ و کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە سزای لەسێدارەدان".( ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمەریکا وادەڵێت).
ساڵی ٢٠٢٣ دا زیندانییکردنی نووسەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ٤٩ زیندانی بوون، هەروەها دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادیی” ڕێژەی دەستگیرکردن و زیندانییکردنی نووسەران لە وڵاتەکەدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.