گەڕی سییەمی دانوستانەکانی نیوان ئیران و ئەمریکا لە عومان بەردەوامە و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵیت" گفتگۆکان تەنها تایبەتە بە پرسی ئەتۆمی".
گەڕی سییەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان بەردەوامە و لەو کۆبونەوەکەدا جگە لە پرسە سیاسیەکان پرسە تەکنیکی و هونەریەکانیش سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە: ئەم گەڕەی دانوستانەکان هاوشێوەی دو دانوستانی پێشو بڕیارە یەک ڕۆژ بخایەنێت، بەڵام بەو پێیەی لە دانوستانەکان پرسە تەکنیکی و هۆنەریەکانیش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ئەگەری درێژ کردنەوە بۆ ڕۆژانی داهاتوش هەیە
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کردوە لە گەری سێیەمی دانوستانەکانی نێوان ئیران و ئەمریکا جگە لە پرسی ئەتۆمی پرسی موشەکی ئێرانیش قسەی لەسەر دەکرێت بەڵام ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیدەکاتەوە و دەڵێت" بەرنامەکانی بەرگری و مووشەکی ئێران لە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمەریکا گفتوگۆی لەسەر ناکرێت".