سوپای ڕوسیا، بە فەرمی کۆنترۆڵکردنەوەی هەرێمی کورسکی لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند و دەڵێت" سەربازانی کۆریای باکور، ڕۆڵێکی گرنگیان بینیوە لە دەرکردنی سوپای ئۆکرانیا".
ڤالێری گاراسیمۆڤ، سوپاسالاری ڕوسیا، بە فەرمی کۆنترۆڵکردنەوەی هەرێمی کورسکی لەژێر دەستی ئۆکرانیا لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە ڕاگەیاند...
ئاشکراشی کرد، سەربازانی کۆریای باکور، ڕۆڵێکی گرنگیان لە کۆنترۆڵکردنەوەکەدا بینیوە و هۆکارێکی سەرەکی بون لە دەرکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچە سنورییەکە...
لای خۆیشییەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، دوپاتی کردەوە، سەرکێشییەکانی ئۆکرانیا لە هەرێمە ڕوسییەکەدا، بە تەواوەتی شکستیان هێناوە...