گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان، کۆتایی هات، بەرپرسێکی ئێرانیش دەڵیت: گفتگۆکان تەنها تایبەت بوە بە پرسی ئەتۆمی.
ئەمڕۆ وەک بریار بو، گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستی پێکردو و دوای چەند کاتژمێرێک کۆتایی هات و تێیدا جگە لە پرسە سیاسیەکان، پرسە تەکنیکی و هونەریەکانیش سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆیان لەسەر کرا.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە زاری ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێران بلاویکردەوە لە گفتگۆکانی ئەمڕۆکەدا تەنها پرسەکانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکی ئێران و پرسی لابردنی سزاکانی ئەمریکا تاوتوێ کراوە.
پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کردوە، لە گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان ئیران و ئەمریکا، جگە لە پرسی ئەتۆمی، پرسی موشەکی ئێرانیش قسەی لەسەر دەکرێت.