سەرۆکی ئەمەریکا جەخت لەوەدەکاتەوە کە تائێستا دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەباشی بەڕێوەچوون و دەڵێت" بەم نزیکانە لەگەڵ ئێران ڕێک دەکەوین بەبێ ئەوەی بۆمب هەڵبدەین".
رۆژی دووشەممە، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند'' دانوستانەکان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە باشی بەرەو پێش دەچێت، جەختیشی لەسەر ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە کردەوە بەبێ ئەوەی پێویست بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی بکات".
ترامپ سەبارەت بە دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران وتی" دانوستانەکان بە باشی بەرەو پێش دەچن و ئەگەری ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ تاران لە ئارادایە".
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش دا، گەیشتن بە ڕێککەوتن بژاردەیەکی باشترە لە بەکارهێنانی بۆمب. و وتیشی" دەمەوێت کۆتایی بە کێشەی ئێران و زۆرێک لەو کێشانەی جیهان بهێنم کە پێشتر هەبوون."
ئەمەریکا و ئێران، تا ئێستا سێ خولی دانوستانی بە نێوەندگیری عوممان کردووە، بە ئامانجی ڕێگریی لە تاران بەوەی دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات، لە بەرانبەریشدا سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لەلایەن واشنتنەوە هەڵبگیرێن.