سەرۆکی رووسیا سێ رۆژ ئاگربەستی لە ئۆکراینا راگەیاند

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا سێ رۆژ ئاگربەستی لە ئۆکراینا راگەیاند کە دەکەوێتە مانگی ئایارەوە. 

 ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی نیسان کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا رایگەیاند لەسەر بڕیاری  ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە مانگی داهاتوو سێ ڕۆژ ئاگربەست لە جەنگ دژی ئۆکرانیا رادەگەیەنن.

کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا ئاشکراشی دەکات"ئاگربەستەکە بەبۆنەی (رۆژی سەرکەوتن)ی رووسیایە لە جەنگی دووەمی جیهانی و ئاگربەستەکە سێ رۆژ دەخایەنێت و لە ڕۆژی  ٨ی ئایار تاوەکو ١٠ی ئایار بەردەوام دەبێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ ئاگربەست لە جەنگی سێ ساڵەی رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوام،ە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین لیدوانیدا جەختی کردەوە لەوەی کە پێویستە سەرۆکی رووسیا کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت.




PM:03:21:28/04/2025