"رێگریمان له‌ ئێران كرد ئه‌سه‌د رزگاربكات"

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت" فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ساڵی ڕابردوودا ڕێگرییان لە فڕۆکە ئێرانییەکان کردووە کە بەرەو سوریا دەڕۆیشتن، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەوکاتی سوریا". 

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە میانی کۆنفرانسێکدا کە لەلایەن دەزگای نیوز جولەکەکانی لایەنگری ئیسرائیلەوە بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند" ئێران بەدوای ڕزگارکردنی ئەسەددا دەگەڕا دوای ئەوەی بینیی گروپەکەی کە حزبوڵڵا پاڵپشتی دەکرێت لە شەڕی لەگەڵ ئیسرائیلدا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، تاران ویستویەتی یەک یان دوو فیرقەی ئاسمانی بنێرێت بۆ یارمەتیدانی ئەسەد. 

ناتانیاهۆ وتیشی" ئێمە ڕامانگرت، فڕۆکەی ئێف ١٦مان نارد بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەندێک فڕۆکەی ئێرانی بکەن کە بەرەو دیمەشق ڕۆیشتن، ئەوانیش گەڕانەوە بۆ دواوە". 



AM:09:05:29/04/2025