بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسرائیل باری لەناکاوی راگەیاند

ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی قودسی گردوتەوە فریاکەوتنی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند: کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە ئەستەمە و باری نائاسایی لەو وڵاتە ڕاگەیاندرا.

فریاکەوتنی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو ئاگرەی کە لە دارستانەکانی نێوان قودس و تەلئەبیب کەوتوەتەوە، یەکێک لە گەورەترین ئاگرەکانە لە مێژوی ئەو وڵاتەدا، باری نائاسایی ڕاگەیندراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ١٢٠ تیمی ئاگرکوژێنەوە لەگەڵ ١٢ فڕۆکەدا لە هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەڵام بەهۆی بای بەهێزەوە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە ئەستەمە.

ئامبۆلانسی فریاگوزاریی دەیڤد مێگان ئادۆم، ڕایگەیاندوە ١٢ کەس بەهۆی تەنگەنەفسیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و ١٠ کەسی دیکە بە شێوەی مەیدانی چارەسەریان وەرگرتوە.

هەروەها، زیاتر لە ١٠ کاروانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان ناوچەکەیان چۆڵکردوە و خەڵکێکی زۆر ئۆتۆمبێلەکانیان جێهێشتوە دوکەڵێکی ڕەش تەواوی ناوچەکەی گردوتەوە.

ئاگرەکە لە ڕۆژی ڕابردوەوە دەستی پێکردوە و تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەکە نەزاندراوە.



AM:11:12:01/05/2025