وەزیری بەرگریی ئەمریکا ، ئێرانی لەپشتیوانیکردنی حوسییەکانی یەمەن ئاگادار کردەوەو دەڵێت" لەکات و شوێنی گونجاودا تاران باجی پشتیوانیکردنەکانی بۆ حوسییەکان دەدات".
پیت هێگسس- وەزیری بەرگری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەپۆستێکیدا دەڵێت" ئێران باجی پشتیوانیکردنەکانی بۆ حوسییەکان دەدات و زۆرباشیش دەزانێت کە تواناو هێزی سوپای ئەمریکا چییە".
بەوتەی هێگسس ، واشنتۆن بەروونی پشتیوانییەکانی تاران بۆ حوسییەکان دەبینێت و باشیش دەزانن کە چی دەکەن.
وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە،کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ پێیوایە هەر هێرش و پەلامارێک لەلایەن حوسییەکانەوە ئەنجام بدرێت ئێران لێی بەرپرسیارە.
ئەو ئاگادار کردنەوەیەی واشنتۆن بۆ تاران لەکاتێکدایە وتووێژەکانی هەردو وڵات سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەستیپێکردوەو بڕیاریشە شەممەی داهاتوو شاندی هەردولا لەرۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆبونەوەیەکی تر بەئەنجام بگەیەنن.