لە سوریا ئەنجومەنی سویدای سەربازی داوای پاراستنی نێودەوڵەتی دەکەن

‌دوو ژنی دروز کە تایفەکەیان لە ژێر مەترسی پاکتاوکردندان بەدەستی ئەلشەرع
ئەنجومەنی سەربازی سویدا لە سوریا لە بەرامبەر هەڕەشەی هێزەکانی ئەلشەرع داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن بیانپارێزن و ناوچەیەکی ئارامیان بۆ زامن بکەن. 

 لە راگەیاندنێکدا کە رۆژی هەینی ٢ ی ئایار بڵاویانکردەوە، ئەنجومەنی سەربازی سویدا دەڵێن" بەپێی ئەو زانیاریانەی دۆکۆمێنتمان کردووە دەستەی تەحریری شام تاوانی جەنگی دژی مەدەنییەکانی دروز لە شاری سحنایا ئەنجام داوە".

ئەو ئەنجومەنە دەڵێن " چەکدارانی تەحریر شام کوشتاری بەکۆمەڵی لە ژ‌ێر سیفەتی تایفەگەریدا ئەنجام داوە".

لە راگەیاندنەکەی ئەنجومەنی سەربازیدا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن کە ناوچەی ئارامی بۆ سویدا و ناوچەکانی تری نزیکی لە ژێر سەرپەرشتی نێودەوڵەتیدا دابمەزرێنن.

هەروەها داوا لە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ دەکەن کە تیمی لێکۆڵینەوە بەپەلە بنێرن بۆ تۆمارکردنی کۆکوژیەکان و دادگاییکردنی تاوانباران.

 ئەنجومەنی سویدا داوای پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ خەڵکی سویداو ئەنجومەنی سەربازی دەکەن بەرامبەر هێرشەکانی چەکدارانی شەرع.

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژ بەرۆژ چەکدارانی تەحریری شام تۆمەتبار دەکرێن بە ئەنجامدانی تاوانی کۆکوژی دژی عەلەویەکان و دروزەکان.




PM:05:44:02/05/2025