نوێترین ڕیزبەندی جیهانی کە ڕۆژی هەینی ٢ ئایار پەیامنێرانی بێ سنوور بڵاویانکردەوە " ئازادی ڕۆژنامەگەری لە سەرانسەری جیهاندا لە خراپترین ئاستیدایە و ئەوروپا ئازادترین وڵاتی جیهانە بۆ ڕۆژنامەگەری".
ڕێکخراوەکە لە راپۆتێکی نوێدا رایگەیاند "دۆخی ئازادی ڕۆژنامەگەریی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە نزمترین ئاستدایە، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان لەو وڵاتانەدا دەژین کە دۆخێکی زۆر خراپی رۆژنامەگەریان هەیە".
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئەوروپا وەک ئەو ناوچەیە دەمێنێتەوە کە ڕۆژنامەنووسان دەتوانن بە ئازادییەکی زۆرەوە کاری ڕۆژنامەگەری تێدا ئەنجام بدەن.
نەرویج وەک پێشەنگ و نمونەیەک لە ڕیزبەندی جیهانیدا دەمێنێتەوە و لە دوای ئەویش ئیستۆنیا و هۆڵەندا دێن.
لە خوارەوەی لیستەکەدا چین، کۆریای باکوور و ئێریتریا بوون و لە پلەی ١٧٨ تا ١٨٠ بوون.
پەیامنێرانی بێ سنور رایدەگەیەنن " لە ١٨٠ وڵاتی جیهاندا سێ لەسەر چواری میدیا و ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی دۆخێکی "کێشەدار”، "قورس” یان "زۆر جددی” دەبنەوە". تورکیا لە کۆی ئەو وڵاتانە لە پلەی١٥٩ هەمیندایە.
" ئەمە یەکەمین جارە لەسەر ئاستی جیهاندا دۆخی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی ئەوەندە زەحمەت و قورس بووە." (ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاماژەی بەوەکردووە).
پەیامنێرانی بێ سنور دەڵێن " نەرویج ماوەی ٩ ساڵە لە پلەی یەکەمدایە، ئەمریکا دوو پلە دابەزیوە و لە پلەی ٥٧ دایە. تورکیا لە چوار یەکی کۆتاییدا ٢ پلە دابەزیوە بۆ پلەی ١٥٩."
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەڵمانیا کە ساڵی ڕابردوو پلەی دەیەمی بەدەستهێناوە، چیتر لەنێو ١٠ وڵاتی یەکەمی ڕیزبەندیەکەدا نییە و بۆ پلەی ١١ دابەزیوە، ئەمەش بەهۆی "کەشوهەوای کارکردنی دوژمنکارانەی تادێت بۆ پیشەگەرەکانی میدیا لە ئەڵمانیا، بەتایبەتی بەهۆی هێرشی توندڕەوی ڕاستڕەوەکانەوە".
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە خەباتدان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەردەوام لە ١٦٠ وڵاتی جیهاندا کاربکەن.
لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕاشیگەیاندوە، (گوگڵ، ئەپڵ، فەیسبووک، ئەمازۆن و مایکرۆسۆفت) کە پشکێکی زۆر لە داهاتی ڕێکلام کردن بەدەستدەهێنن، بە ناوەڕۆکی پێچەوانەی خۆیان ڕۆژنامەگەری دەخنکێنن.
هەر لە ئامارەکەدا، هەریەکە لە وڵاتانی ئەریتریا، کۆریای باکوور و چین لە خوارەوەی پلەی پێوانەکانی ئازادیی ڕۆژنامەگەری نێودەوڵەتیدان.
مدنیی