عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند"پیتاندنی یۆرانیۆم مافی ئێرانە"، دەشڵێت"بانگەشەی درۆ و ناراستی ڕاستییەکان ناگۆڕێت".
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیلە تویتێکدا بە زمانەکانی ئینگلیزی و فارسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێکس و تێلێگرام نوسێوێتی" کە کۆماری ئیسلامی وەک واژۆکارێکی دامەزرێنەری( NPTپیتاندنی یۆرانیۆم مافی ئێرانە".
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم بابەتەی بە یەکێک لە خاڵە "سەرەکییەکان" لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا ناساند.
وه زیری دەرەوەی ئێران وتیشی" زۆرترین هه ڵوێست و قسه ی ناشیرین جگه له له ناوبردنی چانسی سه ڕکه وتن هیچی تر به ده ست نایەت".
ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاێکدایە کە مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم دواییانەدا لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند" کە ئێران دەبێت واز لە پیتاندنی یۆرانۆم و دروستکردنی مووشەکی دوور مەودا بهێنێت"، دوو بابەت کە بەرپرسانی ئێران بە هێڵی سووری خۆیان لە دانوستانەکاندا دەزانن".